ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له‌شاری ونتشۆ له رۆژهه‌ڵاتی چین به‌هۆی رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ،رێوروشوێنی توند خراوته سه‌ر هاووڵاتیان و به‌شێكی زۆری رێگاكانی هاتوچۆ داخراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین رایانگه‌یاندووه كه بۆ هه‌ر خێزانێك یه‌ك كه‌س بۆی هه‌یه یه‌كجار له‌ماڵ بێته ده‌ره‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ پێداوستی بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران 46 وێستگه‌ی هاتوچۆیان داخستووه‌و رێگاكانی هاتوچۆی خێراش په‌كی كه‌وتووه.
جگه‌له‌مه‌یش ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره 9 ملیۆن كه‌سییه‌كه هه‌موو شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك سینه‌ماو مه‌له‌وانگه‌و ده‌رگای كۆمپانیاكانیان تا 17 ئه‌م مانگه داخستووه‌و هاوكاتیش هه‌موو ده‌زگا فێركارییه‌كان تا مانگی 3 داخراون.
شایانی باسه تا ئێستا 256 كه‌س له شاری ونتشۆ تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شاره‌كه 800 كیلۆمه‌تر له‌شاری وۆهان دووره كه بۆیه‌كه‌م جار په‌تاكه‌ی لێ بڵاوبۆووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه و تا ئێستا 304 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش بۆ 14 هه‌زار و 380 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.