نرخی یه‌ك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یه‌ك (كانونی دووه‌م) به (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا.
بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ یه‌كشەممە 2020.2.2 به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی نرخ و به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كه له نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی كاره‌با و كۆنترڵى كاره‌باى سلێمانى، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنه‌رى لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه، كۆبووه.
به‌گوێره‌ى نرخی گازوایل له بازاڕه‌كان، نرخى یه ك سه‌عات ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بە (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا، بەتێكڕایی مۆلیده‌كانیش لەنێوان (280) بۆ (310) سه‌عات كاریان كردووە.
به‌لێكدانى ژماره‌ی سه‌عاتی كاركردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخى یه‌ك كاتژمێر بۆ ئه‌مپێر، نرخى یه‌ك ئه‌مپێر بۆ مانگێك ده‌رده‌چێت، هه‌ربۆیه نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاوازه.
سه‌باره‌ت خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی (دوو) كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیدا بەیانیان موه‌لیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆوه كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه، لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.