له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی دابه‌زاینی پله‌كانی گه‌رما و به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان و خزانی ئۆتۆمبێله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك توشی ڕووداوی هاتوچۆ و كێشه‌ی زۆرده‌بنه‌وه، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو زۆرگرنگه له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌كان به‌كاربێت .
- سه‌ره‌تا له‌كاتی به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنین و له‌ماڵه‌وه بمێنینه‌وه .
- له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه به‌فراویه‌كان و به‌ستووه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆین و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه زیاد ده‌كات و ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت .
- به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌ر خۆ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین و به‌هێواشی قاچ به بانزیندا ده‌نێین
- دڵنیا ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی "تایه"ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گونجاوه و ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌م نه‌بوبێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خزان زیاد ده‌كات .
- به‌كارهێنانی "گیره"یان زنجیر بۆ تایه‌كان خازان كه‌مده‌كاته‌وه و واده‌كات باشتر ڕێبكه‌ین .
- ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان تایبه‌تمه‌ندی جوڵه‌ی هه‌مو تایه‌كانی هه‌بوو (4x4)، ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین و سودێكی زۆری ده‌بێت، داگیرساندنی دوگمه‌ی دژهخزان له‌ناو هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ره .
- هه‌میشه دوری نێوان ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مان ده‌پارێزین و لایتهكانمان هه‌ڵده‌كه‌ین .
- ده‌توانین له‌كاتی به‌ستنی ناوچه‌كان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نه‌به‌ستنی ڕێگه‌كان ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.