كتێبی (كۆچ و هه‌تاو) چامه‌ی شیعریی "خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین" له نووسینی داناز عه‌بدولڕه‌حمان، و ئاماده‌كردن و پێشه‌كی و روونكردنه‌وه دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین بڵاوكراییه‌وه.
شیعر چیه؟ زمانه، داهێنانه، وێنه‌یه ، ئیستاتیكایه ، تابلۆیه ، خوده ، گوزاررشته،ئامانجه، په‌یامه ، هه‌سته ، نه‌ستی تاكه ، نه‌ستی كۆیه .
له‌م كتێبه‌دا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی له پسپۆر و شاره‌زایانه‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌ت هاوبه‌شی ئه‌م پرۆسه ئه‌ده‌بییه‌كان كردوه به‌م ناونیشانه‌ی خواره:
- ده‌سكه‌نه‌كردنی ، چه‌پكێ خونچه‌ی نه‌پشكوتوو دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین.
- خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌ئولی بۆ چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) دكتۆر كه‌مال غه‌مبار.
- شیكارێكی ره‌وانبێژی چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) پ،ی،د.ئیدریس عه‌بدوڵا.
- هه‌وری گریاو.....سۆزی گه‌رم پ،ی،د مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن.
- جوانی وێنه‌ی شیعری له چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) پ،ی،د.عادل گه‌رمیانی.
- شیعر خۆراكی رۆحه....! عه‌بدوڵا عه‌باس.
- ئه‌و وێنانه‌ی له ناو وێنه‌دا، یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) محسین ئاواره.
- مۆنتیڤی (شه‌م) و ده‌لاله‌ته‌كانی چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) رزگار جه‌باری .
(ره‌وانبێژی) هونه‌ری خواستن له داهێنانی لێكچواندنی ناوازه له‌چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) دكتۆر سه‌گڤان عه‌بدولڕحمان ته‌ها .
-چه‌شه‌ی ئاهه‌نگی مۆسیقی و ده‌نگی ناسك له‌چامه‌ی شیعریی (خاتوو شه‌می ئه‌وڵا ئاگرین) م. فرمێسك مه‌سلح محمه‌د.
-شیعر و هه‌ڵوێست و جوانی م. سۆران مامه‌ند عه‌بدوڵا.
-النص الشعری (شه‌م) سیده عبدلله ئاگرین شعر داناز عبدالرحمن ترجمة د.نوزاد خوشناو.
- په‌یامێكی شێوازپه‌خشانی ئه‌ده‌بی كاك داناز من و (عه‌بدوڵا ئاگرین).
-دیارییه‌كی شیعری نوێی كاكه داناز.
شاعیر داناز له دایك بووی شاری سلێمانیه، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانیه ، له زۆربه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه فیكری و ئه‌ده‌بی و مێژووییه‌كاندا كاری كردوه، یه‌كێكه له رۆژنامه نووسه‌بوێرو چالاك و كاره‌كان به‌شداری چه‌ندین كاری خێرخوازی كردوه به‌شداری چه‌ندین پیشنگه‌ی هونه‌ری و كۆڕی شیعیری و سیمناری كردوه.
هه‌روه‌ها داناز چه‌ندین چیرۆكی بۆ منداڵان نووسیوه وه چه‌ندین هۆنراوه‌ی كراون به سروودی منداڵان، خاوه‌نی كتێبێكی شیعرییه به ناوی (جانی جانان) .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.