وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێده‌ڕۆیی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌چه‌ند خاڵێكدا خسته ڕوو.
- له رێكه‌وتی 2/2/2020 ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ی به زێده‌ڕۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ غه‌رامه‌یه‌ك بكرێن : له هه‌رشوێنێكیش لیژنه‌كانی بڕینی كاره‌بای زێده‌ڕۆیی، بینیان پێوه‌ر بۆ ئه‌و یه‌كانه نه‌به‌سترابوو كه ته‌جاوزن (نیشته‌جێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی) ، كاره‌باكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بڕن تا ئه‌و كه‌سه له زووترین كات پێوه‌ر ده‌به‌ستێت، به‌ڵام هیچ غه‌رامه‌یه‌ك ناكرێت.
- سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه تاپۆیان هه‌یه هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی بازرگانی یان كشتوكاڵی كه مۆڵه‌تیان هه‌یه . ئه‌وانه‌ش ده‌توانن به‌رده‌وام بن له لابردنی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ركاره‌با، هیوادارین به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان و پێش گه‌یشتنی تیمه‌كانمان لای ببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی غه‌رامه نه‌كرێن و رێوشوێنی یاسایان به‌رامبه‌ر نه‌گیرێته به‌ر .
- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پاره‌ی كاره‌بایان زۆر له‌سه‌ر كۆبۆته‌وه بۆیان ده‌كرێت به 12 قیست ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن بۆ دانی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریانه .
- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خۆیان فه‌رمانبه‌رن له‌مه‌ودوا پێویست ناكات كه‌فیل له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌ی به‌ستنی پێوه‌ر ، ته‌نها پاڵپشتیه‌كی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیان پێبێت كه مووچه‌ی تێدا نووسرا بێت .
- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌فه‌رمانبه‌ر نین ده‌توانن كه‌فیلێك ببه‌ن ، به‌ڵام هیچ مه‌رجێك بۆ رێژه‌ی مووچه‌كه‌ی داناندرێت وئه‌و مه‌بله‌غانه هه‌ڵگیراون كه پێشتر داندرابوون .
ئه‌م خاڵانه له‌پێناو كارئاسانی بۆهاوڵاتیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیاریان له‌سه‌ردراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.