Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 21:06

ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی چله‌ی زستان له‌ئێزدییه‌کان پیرۆز ده‌کات

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئازادکردنی سەرجەم دیله‌كان و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکانیان
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی چلەی زستانی ئێزدییەکان، ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی له‌ کوردستان و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی زستانى ئێزدییه‌كان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدیان و جڤاتی ڕۆحانی و خوشک و برایانی ئێزدی لەکوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایه‌ی ئاشتی و ئارامی و قوڵبوونەوەی زیاتری گیانی ته‌بایى و پێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان و ببێتەمایەی ئازادکردنی سەرجەم دیله‌كان و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکانیان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2020/2/2

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.