دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌نفلۆنزای باڵنده له چین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى چین ئاشكراى كرد، ڤایرۆسى ئه‌نفلۆنزای باڵنده له جۆری "ئێچ فایڤ ئێن وه‌ن" له هه‌رێمى هونان بڵاوبۆته‌وه.
هه‌رێمی هونان ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى هه‌رێمى هوبى و له دوای هه‌رێمی ووهان، به یه‌كیك له‌و ناوه‌ندانه داده‌نرێت كه ڤایرۆسى "كۆڕۆنا"ى تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی چین، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه 17 هه‌زار و 828 مریشكیان له‌ناو بردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تا ئیستا له ناو دانیشتووانى ئه‌و هه‌رێمه‌دا هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له باڵنده‌وه بۆ مرۆڤ رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌ی ته‌ندرووستی چین رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له چین گیانیان له‌ده‌ست داوه بۆ 304 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیى یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردنى به ڤایرۆسى "كۆڕۆنا"ی له وڵاتى فلیپین راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.