لە ئێستادا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان "درۆن" یەکێکە لە مەترسیدارترین چەکەکان، کە سوپا مۆدێرنەکان بە ئاراستەی دەچن و پەرەی پێ دەدەن بۆ فراوان کردن لە بەکارهێنانی تواناکانی لە مانەوەی لە ئاسماندا بۆ کاتژمێری زیاتر و، هەروەها توانای جێبەجێکردنی هێرش لە دژی ئامانجە زەمینییەکان بێ دەستێوەردان لەلایەن مرۆڤەوە.
یەکێک لە مەترسیدارترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بریتییە لە MQ- Reaper، کە سوپای ئەمریکا، هێزی ئاسمانیی شانشینی بریتانیا، هێزی ئاسمانیی ئیسپانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا بەکاری دێنن.
ئەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەیە بەگوێرەی پێوانەکانی هاوپەیمانی ناتۆ دروستکراوە.
ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت بۆ ماوەی 27 کاتژمێری بەردەوام لە ئاسماندا بفڕێت، خێراییەکەی دەگاتە 444 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەرەوەها دەتوانێت لە بەرزی 17 هەزار مەتر بفڕێت.
کارگۆی فڕۆکەکە دەگاتە 1.7 تۆن لە ئامرازەکانی چاودێری سەربازیی و چەک، کە لە خاڵەکانی دەرەوەی بەستراوە بە مووشەک و ئامێرەکانی رادارەوە، هەروەها بە بۆمبە ئاراستەکراوەکان پڕ چەک کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.