Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 21:06

وه‌زاره‌تى دارایی: له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆدا پێشنیارو بڕیاری گونجاو بۆ ئایندە درا

وه‌زیری دارایی: ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵییە
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەك شەممە 2/2/2020، بەسەرپەرشتی  "ئاوات شێخ جەناب"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت سێهەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، وەزیری دارایی و ئابووری، پیرۆزبایی كاری نوێی لە "ڕابەر سدیق" وەك بریكاری وەزارەت و "مریەم عوسمان" وەك بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری بە (وەكالەت) كرد و باس لە دۆخی دارایی و یاسای چاكسازی و پلانی ئایندە كرا. 

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێم ده‌شڵیت ، لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت هەڵسەنگاندنیان بۆ كاری شەش مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان كرد و هەروەها پێشنیارو بڕیاری گونجاو درا بۆ ئایندەی كاری وەزارەت.

 لە كۆتاییدا وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە كرد" كە ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵییە. 

دوپاتیشی كردەوە "كە سەركەوتنەكان و گەیشتن بە ئامانجەكان تەنها بە كاری پێكەوەیی بەدەست دێن
 

 

شوان عةزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.