ناتوانین كرداری كه‌سێكی تر به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین په‌رچه‌كرداره‌كانی خۆمان كونتڕۆڵ بكه‌ین. تێگه‌یشتنی ئه‌م هزره به‌هایه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌ی كاریزمای مرۆڤ، واته بۆ ئه‌وه‌ی كاریزمایی بیت، گرنگه بتوانیت به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی خۆتدا زاڵ بیت، به‌تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵچوون و تووڕه‌بووندا.
زاڵبوون به‌سه‌ر خۆتدا، پێگه‌ی كه‌سایه‌تیت له‌ناو خه‌ڵكدا به‌هێز ده‌كات، كاتێك له هه‌ڵچووندا خۆت كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌یت، فۆكسی خه‌ڵك ده‌چێته سه‌رت، وه‌كوو موگناتیس سه‌رنج و هاوسۆزیی خه‌ڵك به‌ره‌و خۆت ڕاده‌كێشیت. زاڵبوون به‌سه‌ر خۆتدا واته زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ست و هه‌ڵچوونه‌كانت و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو هه‌ستێكی نه‌رێنێ، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كۆنتڕۆڵكردنی تووڕه‌بوون. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه، زاڵبوون به‌سه‌ر خوددا كارێكی ئاسان بێت، به‌تایبه‌تی له تافی لاوێتیدا، كه مرۆ هێشتا خوێنگه‌رمه، هێشتا ئه‌زموونی له ژیاندا كه‌مه. له‌ڕاستیدا كۆنتڕۆڵكردنی تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوون، هۆشمه‌ندی و ئاگاییه‌كی چڕی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش دوای ڕاهێنانێكی ڕوحی و ده‌روونی و زه‌ینی دێته ئه‌نجام.
به‌شبه‌حاڵی خۆم ساڵانێكی زۆری برد، تاكوو توانیم خۆم تاڕاده‌یه‌ك به‌م به‌هره‌یه ڕابهێنم. له‌وه تێگه‌یشتم، كه یه‌كێك له سیما به‌رچاوییه‌كانی كه‌سێتیی كاریزمایی، كۆنتڕۆڵكردنی كاردانه‌وه‌كانیه‌تی. ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت په‌رچه‌كردار، به‌تایبه‌تی هه‌ڵچوون، به‌ده‌گمه‌ن له‌لای كه‌سێكی كاریزمایی به‌دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نابه‌جێی به‌رامبه‌ر بكرێت، یان قسه‌یه‌كی ناشیاوی ده‌رهه‌ق بگوترێت. ڕاسته ڕه‌نگه تۆ به ڕاستی بزانیت، به مافی خۆتی بزانیت، كه وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، به‌ڵام دڵنیا به هه‌ر ئه‌وه‌نده په‌رچه‌كردارت نواند، هه‌ر ئه‌وه‌نده وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه‌ت به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی ئه‌و دایه‌وه، ئیدی ده‌كه‌ویته ناو ئه‌و داوه‌ی كه ئه‌و بۆتی ناوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و دروست ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته، كه تۆ دابه‌زێنێته ئاستی بازاڕییانه‌ی خۆی. به‌مه‌ش تاكه زه‌ره‌رمه‌ند خۆتیت.
ئه‌وه‌ش بزانه، چه‌ند پله‌ی كاریزمات له هه‌ڵكشاندا بێت، چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بیت، چه‌ند پێگه‌ی كه‌سایه‌تیت به‌رزتر بێت، ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كه‌سانی شكستخواردوو و سه‌رنه‌كه‌وتوو، كه‌سانی دڵ پڕ له ئیره‌یی و حه‌ساده‌ت، چ به كرده‌وه، چ به قسه، هه‌وڵ بده‌ن له به‌هات كه‌م بكه‌نه‌وه، به چی؟ به‌وه‌ی كه ناوت بزڕێنن، گومان بخه‌نه سه‌ر به‌هره و توانات، له نرخی به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانت كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاریزمای خۆت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك كاردانه‌وه‌كانی خۆت كونتڕۆڵ بكه‌یت، تاكوو دانه‌به‌زیته ئاستی ئه‌و كه‌سه، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین كاره‌سته، چونكه له‌و دۆخه‌دا ناچار ده‌بیت هه‌مان میتۆد و كه‌ره‌سته و ئامرازی بازاڕییانه‌ی ئه‌و به‌كار بهێنیت، ئه‌وده‌م ده‌بێت ده‌ست له كاریزمایی و پێگه‌ی كه‌سایه‌تیی خۆت بشۆیت.
سیناریۆ:
شانۆكارێكی پروفیسیۆنال ده‌ناسم، پسپۆریی ئه‌كادیمی له شانۆدا به‌ده‌ست هێناوه. ئاگاداریشم به‌رده‌وام كه‌سانێكی شكستخواردووی بێ به‌هه‌ره، په‌یتا په‌یتا به توانج و قسه‌ی ناشیرین، بێهووده ده‌یانه‌وێ له بایه‌خ و به‌ها و توانا و به‌هره‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم، ئه‌و تاكوو ئێستا وه‌ڵامی كه‌سیانی نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئه‌و ڕۆژێك یه‌كێكیانی ته‌واو ده‌هری و كه‌لله‌یی كرد، گوتی: ئه‌مه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، ده‌فه‌رموو با وه‌ڵام بداته‌وه!
پێم گوت: بۆ وه‌ڵامی ناده‌یته‌وه؟ ئه‌و به‌سته‌زمانه داوای وه‌ڵام ده‌كات.
گوتی: من ته‌نیا له‌گه‌ڵ كه‌سانی پیشه‌مه‌ندی وه‌كوو خۆم باسی شانۆ ده‌كه‌م! تاكوو ئێستا گفتوگۆم ده‌رباره‌ی هزر و داهێنانی شه‌كسپیر و مۆلێیر و ستانیسلاڤسكی و مییرهولد و برێختم كردووه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئاست نزم نه‌كه‌وتوومه‌ته چه‌له‌حانێ و بگره و به‌رده.
وه‌ڵامی شانۆكاره‌كه ئه‌م دێڕه شیعره نایابه‌ی شێخی شاعیران، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیی بیر خستمه‌وه:
من كه شه‌هبازی شكارئه‌ندازی شاهیم پێ ده‌ڵێن
حه‌یفه با جه‌نگی ئاهه‌نگی سه‌رگه‌ڕ و له‌قله‌ق نه‌كه‌م.
شێخی شاعیران به یه‌ك دێڕه شیعر، ته‌نیا به به‌یتێك، كرۆكی كاریزمایی به‌رجه‌سته ده‌كات.
مرۆڤی كاریزمایی ڕێز له كه‌سێك ناگرێت، كه بێڕێزیی به‌رامبه‌ر بكات.
له‌میانه‌ی ئه‌زموونی خۆمه‌وه بۆم ده‌ركه‌وتووه، بێده‌نگی میتۆدێكی گه‌لێك كاریگه‌ره له كاتی تووڕه‌بووندا، وه‌كوو گوتراوه، نیشانه‌ی داناییه. هه‌ر له ئه‌زموونی خۆشمه‌وه بۆم ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به كه‌سێك، بیه‌وێت تووڕه‌ت بكات، به‌ڵام تۆ بتوانیت بێده‌نگ بیت، به‌تایبه‌تیش له پێش چاوی خه‌ڵكدا، ئه‌و د‌ۆخه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ سه‌لماندنی كاریزما و هێزی كه‌سایه‌تیت له پێش چاوی خه‌ڵكه‌كه‌وه.
سیناریۆ:
جارێك، له یه‌كێك له كۆنفراسه شانۆییه‌كانی فێستیڤاڵی قه‌رتاجی شانۆیی له توونس، ئه‌م میتۆده‌م به‌رامبه‌ر به توێژه‌رێكی توونسیی به‌ناوبانگ به‌كار هێنا. ئه‌و دكتۆره خراپ خۆی لێ تووڕه كردم، تووڕه‌بوونه‌كه‌یشی له‌خۆڕایی بوو بێت، یانیش ڕه‌نگه باسه‌كه‌ی من له‌وه‌ی ئه‌و، ئه‌كادیمیانه‌تر بوو، نازانم. ده‌یگوت: باسه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه مه‌خوێنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تر بیخوێنه‌وه، هاواری كرد و ده‌نگی هه‌ڵبڕی، ده‌نگیشی تابڵێی ناخۆش بوو، به‌تایبه‌تی، كه هاواری ده‌كرد. منیش ته‌واو بێده‌نگ بووم، بیهێنه پێش چاوی خۆت: یه‌كێك هاوار ده‌كات، به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێده‌نگه! ده‌مویست به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه زیاتر گوێیان له ده‌نگی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێی بێزار بن، زۆرێنه‌ی به‌شداربووان لێی هاتنه ده‌نگ، سه‌رزه‌نشتیان كرد و داوایان ده‌كرد بێده‌نگ بێت، منیش هه‌ر له‌و شوێنه، له‌به‌ر شێوازی په‌یڕه‌وكردنی ڕه‌فتار و ئێتیكێتی جوان، بۆ دوو كۆنفرانسی دیكه بانگهێشت كرام.
ن/ د,فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.