Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:09

حاجی ئۆمه‌ران.. سێ بار به‌نزین گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ووڵاتی ئێران

به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینی تاقیگه‌
کوردستان TV
#7
100%

كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (2020/1/30) هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ بار له‌ به‌نزین .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پشكنینی سووته‌مه‌نی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌ی بۆ به‌نزینه‌كه‌ ئه‌نجام درا به‌ڵام له‌ پشكنینی تاقیگه‌دا ده‌رنه‌چوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كان ناگونجێت بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا به‌نزینه‌كه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.