Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 21:05

یەکێک لەو تۆمەتبارانەی خاوەنداریەتی ئەکاونتێکی ساختەی دەکرد بەناوی (کچان) دەستگیرکرا

به‌ناوی كچ ڤیدیۆی ژماره‌یه‌ك پیاوی گرتووە، گەر پارەی بۆ نەنێرن بڵاوی دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-  هەولێر  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێکەوتی 31/1/2020 کەسێک بە ناوی (ف. ک. ا) ئامادەبوو لە بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان ئاماده‌بوو و  ڕایگەیاند لەڕێگەی ئەکاونتێک بە ناوی (کچان) هەڵخەڵەتێنراوە و ڤیدیۆی گیراوە، هەڕەشەی لێ دەکرێت و داوای پارەی لێ دەکات.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  لەلایەن نوسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دوای ئاگادارکردنەوەی  دادوەری لێکۆڵینەوە، تیمێك لە ئەفسەر و کارمەندان پێکهێنرا، بە هاوکاری بەشی پۆلیسی رێککاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبار لە بۆسەیەکدا لەکاتی وەرگرتنی پارە لە دادخواز دەستگیربکرێت، لەهەمان کاتدا دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کۆمەڵێک سیمکارتی بێ ناونیشان و ڤیدیۆی نەشیاو ، کە لە کارەکەی دا بەکاری هێناوە .


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوای وەرگرتنی وتەکانی تۆمەتبار، دەرکەوت ناوی (گ. ح. ت) تەمەن 1983 دانیشتوی شاری هەولێرە و دانی بە تاوانەکەی دانا، کە هەڵساوە بە دانانی ئەکاونتێکی ساختە بەناوی (کچان)، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بە (کچ) ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە ، دواتر ڤیدیۆی ئەم پیاوانەی گرتووە و بۆی ناردونەتەوە و لەبەرامبەردا گەر پارەی بۆ نەنێرن بڵاوی دەکاتەوە، هەروەها دانی بەوەدانا کە ڤیدیۆی دادخوازی گرتووە و هەڕەشەی لە دادخواز کردووە و داوای پارەی لێکردووە.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە ئێستا دا تۆمەتبار رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر گیراوەتە بەر.

له‌كۆتادا بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-  هەولێر رایده‌گه‌یه‌نن ، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (۱۱۹)، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوێژی ( یاسایی، دەرونی، کۆمەڵایەتی).
یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بکەن.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.