هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای ھەولێری پایته‌خت . ماوەیەکە لە سنوری پارێزگای ھەولێر کێشەی نەبوونی غازی ماڵان سەری ھەڵداوە، كاتێك ده‌بینرێت گروپێكی دوور له یاسا و ئێتیکی دیموكراسییه‌كان، رێگرن بۆ هاتنی غازی رۆژانه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و رێگریشن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی کە پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم دەنگیان بۆ دا
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه كه بەنیگەرانیەکی زۆرەوە ئه‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وته نادیموكراتی و نایاساییانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ، كه نابێت چه‌ند كه‌سانێكی دەست ڕۆیشتووی دەڤەری گەرمیان کاتێک تەنھا بیر لەبەرژەوەندی کەسی خۆیان دەکەنەوە ، ببنه ھۆکاری قەیران دروستکردن . لێرەوە بەناوی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ، ئه‌م هه‌نگاوه مه‌حكوم و شەرمەزار ده‌كه‌ین ، داواكارین یاسا سه‌روه‌ر بێت ..
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.