په‌یامنێری كوردستان تیڤی له مه‌خموور رایگه‌یاند، كاتژمێر چوار و سی خوله‌كی ئێواه‌ری ئه‌مرۆ لە گوندی گەری سنووری چیای قه‌ره‌چۆغی سەر بە مەخموور، داعش هێرشی كردووەتە سەر چەند شوانێك و ڕووبەڕووبوونەوە له نێویاندا ڕوویداوە. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی راگەیاند.
لە نزیكی كەمپی مەخموور داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ شوان و رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوانیاندا روویداوه و له ئه‌نجامدا سێ تیرۆریستی داعش كوژران و هه‌روه‌ها شوانێكیش شه‌هید بووه و دوو شوانه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات بۆ چاره‌سه‌ر كردن برینداره‌كان گهینهراونهته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.