به‌پێی دوایین راپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندرووستی چین كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 362 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زرای لیژنه‌ی ته‌ندرووستی چین بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا 17 هه‌زار و 370 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هاوكات دوێنێ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ده‌ره‌وه‌ی چین و له وڵاتی فیلیپین تۆماركرا كه كه‌سه‌كه دانیشتووی هه‌رێمی ووهانی چین بوو و له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، سه‌ردانی فیلیپینی كردووه و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.