فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له كۆنۆنێل سكات هۆلدن فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكی ئه‌ركان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانی وه‌فدی میوان و هیوای خواست گرنگی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه بدرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی كرا و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاتی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه و به‌پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به‌رده‌وامبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.