Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

نه‌خۆشخانه‌که‌ی تایبه‌ت به‌ کۆرۆنا کرایه‌وه‌

له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ته‌واو بوو
hospetal
کوردستان TV
#8
100%

حکومەتی چین تەواوبونی نەخۆشخانە هه‌زار قەرەوێڵەییەکەی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنای تەواو کرد و ئەمڕۆ پێشوازیی لە نەخۆشەکانی دەکات.

حکومەتی چین بە فەرمی تەواوبونی نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە توانای لە خۆگرتنی هه‌زار توشبووی هەیە.

نەخۆشخانەی هوشینشان لە وهان، لەسەر رووبەری 33 مه‌تر و940 سانتیمه‌تر چوارگۆشە دروست کراوە، لە 23 مانگ دەست بەکارکردن کراوە تیایدا و دوێنێ دووی شوبات کارەکانی تەواوکرا و زیاتر لە حه‌وت هه‌زار و 500 بەڵێندەر و هەزاران کرێکار لەماوەی 10 رۆژدا و لە شەو و رۆژێکدا 24 كاتژمێر کاری تێدا کراوە.

لیژنەی نیشتیمانی تەندروستی چین رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە نەخۆشخانەکە پێشوازیی لە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و دەست بە چارەسەرکردنیان دەکات.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.