نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له باره‌ی كێشه‌ی غازی شلی ماڵان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ هاووڵاتیان روونكرایه‌وه، وه‌كو ئیداره‌ی شاریش هۆكاره‌كانمان روونكرده‌وه، كه رێگری له كۆمپانیای ئێستا كراوه غازی شلی ماڵان دابه‌ش بكات، ئه‌مڕۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و قۆرخكارییه‌كان هه‌ڵگیران.
قائیمقامی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاته سه‌ر هێل و به توندی رێگری له قۆرخكارییه‌كان كرد و ئه‌مڕۆ بڕی غازی پێویست بۆ هه‌ولێر گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌سه‌ر هاووڵاتیان له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی پارێزگار میكانیزمێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانییش له‌گه‌ڵ بریكاره‌كان غاز دابه‌ش ده‌كه‌ن.
راشیده‌گه‌ێنێت ، سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش هاتنه سه‌ر هێل بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، پێویستیشه كه‌سانی سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ، كه شاری هه‌ولێر له هاوینان پێویستی به 250 تۆن و زستانانیش پێویستی به زیاتر له 400 تۆن غازی شله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.