Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 18:54

وه‌زیری ناوخۆ: لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردراون کێڵگەی غاز بپارێزن

هێزه‌كان پارێزگاری لە هاتوچۆی کۆمپانیاکە و گواستنەوەی غازی شلیش ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد ئاشکرای دەکات کە یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باسکردنە لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە بەرووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها تاوتوێی پرسی دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکەن و ئاماژەیشی بە بابەتی کێشەی غازی شل کرد کە چەند رۆژێکە لە شاری هەولێر کەمی کردووە.

رێبەر ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی غاز بەرهەمی هەبوو، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵسان بە تایبەتی پۆلیسی نەوت و گاز کە هەم راسپێردران کە کێڵگەکە بپارێزن، هەم پارێزگاری لە هاتوچۆی کۆمپانیاکە و گواستنەوەی غازی شل بکەن".

وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر یاسا و ئەو خەڵکەی لە کێڵگەکان کار دەکەن و غازی شل دەگوازنەوە، ئەوا بێگومان رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە و تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن".

وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "کۆبوونەوەیەکی ئاساییە بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێم بەڕێوەدەچیت کە تەئکید لەوە دەکرێتەوە هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بابەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت کە تیایدا وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی هەماهەنگیی لەنێوانیاندا دەبێت، تەوەرێکی دیکە روونکردنەوەی ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت بەتایبەت عێراق و هەوڵەکانی دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ".

رێبەر ئەحمەد لەبارەی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دەستنیشانکردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "بەدڵنیایییەوە بابەتی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک لە عێراق، بەبێ رای پێکهاتەکان نابێت و هەر پێکهاتەیەک پشتگوێ بخرێت ئاسەواریی باشی نابێت وئەو سەرۆکوەزیرانە ناتوانێت گوزارشت لە هەموو عێراقییەکان بکات ئەگەر کۆدەنگیی لەسەر نەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.