دەسەڵاتدارانی چین فهرمانيان دا تهرمى ئەوانەی بە ڤایرۆسی "کۆڕۆنا"ی نوێ گیانیان لەدەست داوە لەنزیک شوێنەکانى خۆیان بسووتێندرێن، هەروەها رێوڕهسمى ماڵئاواییکردن له مردوو قەدەغە کرا.
بەپێى رێنماييه هاوبهشهكان کە لە نووسینگە گشتییەکانی لیژنەی تەندروستی و وەزارەتی کاروباری شارستانيی و وەزارەتی ئاسایشی گشتی چين دەرچووە، نابێت تهرمى ئهو تووشبووانهى گيانيان لەدەست داوە بۆ ناوچە جیاجیاکان لەسەر ئاستی ههرێمهكان بگوازرێنەوە و نابێ لهڕێگهى بەخاكسپاردن یان هەر رێگایەکی دیکە بپارێزرێت.
بەپێى رێنماييهكان ، پێویستە لەسەر ئەو شوێنانەی کە تەرمەکانی لێیە، کەسان و ئۆتۆمبێلی تایبەت بنێرن بۆ رادەستکردنی تەرمەکان بەپێی رێوشوێنه دیاریکراوەکان، هەروەها پێویستە تەرمەکان لە شوێنە دیاریکراوەکانی سووتاندنی تەرمهكان بسووتێندرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.