Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 08:09

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا دەکات

دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوی کران
کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیلیپ گۆفن، وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا لە هەولێر کۆبوونەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 2020/2/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەلجیکا کرد بە سەرۆکایەتی فیلیپ گۆفین وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلجیکا .

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا تاوتوی کران. جەخت لە بەردەوامی پشتیوانیکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.
وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلجیکا سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی بەلجیکای کرد بۆ پشتیوانیکردن  و رۆڵیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕ لە دژی داعش کە هێشتاش  مایەی هەڕەشەن بۆ سەر دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی عیراق.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پێشکەشکردنی ئاسانکاری زیاتر بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.