ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی شوبات، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین رایانگه‌یاند، ژماره‌ی پشتڕاستكراوه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا"ی نوێوه له سه‌رتاسه‌ری چین گه‌یشته 362 كه‌س و، ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 56 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی هوبی، كه به مۆڵگه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یه داده‌نرێت له‌ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی داتایه‌كی نوێ كه لیژنه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمی هوبی بڵاویكرده‌وه، رێچكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا" وه‌ك خۆیه‌تی، كه ته‌نها له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 2103 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ تۆماركراوه.
به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری چین گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 17,238 تووشبوو، به‌ڵام له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌وه گه‌یشته 17,370 تووشبوو و، 486 كه‌س له‌و ژماره چاكبوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه، به‌گوێره‌ی میدیاكانی چین، یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی فریاگوزاری كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستكراوه و هه‌زار قه‌ره‌وێڵه له‌خۆده‌گرێت و بڕیار بوو له ماوه‌ی 10 رۆژدا ته‌واو بێت، به‌ڵام رۆژێك پێش واده‌ی خۆی كاركردن تیایدا ته‌واو بوو.
بڕیاره ئه‌مڕۆ 3-2-2020، نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هوشینشان له ووهان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن.
ئه‌مه‌و، به فه‌رمانی شی جیپینگ، سه‌رۆكی چین، 1400 كارمه‌ندی ته‌ندروستیی سه‌ر به سوپا ره‌وانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كران بۆئه‌وه‌ی له رۆژی دووشه‌ممه 3-2-2020ه‌وه ده‌ستبه‌كاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان.
به به‌رده‌وامی 1500 كه‌س له دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كاریان كردووه و له‌سه‌ر رووبه‌ری 34000 مه‌تر چوارگۆشه دروست كراوه، رۆژی 25-1-2020 كاركردن تێیدا ده‌ستی پێكرد و دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2-2-2020 ته‌واوبوو.
وا بڕیاره نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی لیشینشان له 6ی شوبات ته‌واوبێت كه زیاتر له 1300 قه‌ره‌وێڵه‌یه و، بڕیار وایه له 7ی شوبات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی بكه‌ن.
یه‌كێكه له‌و ڤایرۆسانه كه له باڵنده و ئاژه‌ڵاندا هه‌یه‌۰له مرۆڤدا له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بڵاوده‌بێته‌وه، زیاتر له په‌تای وه‌رزی ئه‌چێت۰
نیشانه‌كانی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا"له ۱۰ ڕۆژ بۆ دووهه‌فته ده‌رده‌كه‌وێت له كه‌سی تووشـبوو۰
نیـــشانـه‌كـانـی
۱-ئـاو هـاتـن لـه لـووت۰
۲-ته‌نگه‌نه‌فه‌سی۰
۳-تای مامناوه‌ند و به‌رز۰
٤-سه‌رئێشه‌۰
۵-كۆكه‌۰
٦-بێهێزی۰
۷-سكچوون۰
۸-نه‌مای حه‌زی خواردن۰
به‌زۆری نیشانه‌كانی وه‌كو ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌تی ئاسایی وایه جگه له ته‌نگه‌نه‌فه‌سی۰
گــرنـگـتـریـن ڕێـنـمـایـی بـۆ خـۆپـاراستـن لـه‌م ڤـایـرۆسـه:
۱-ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه كه‌سی تووشبوو تاوه‌كو ۱۰ بۆ دووهه‌فته هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی تیادا ده‌رناكه‌وێت، به‌رده‌وام خه‌ڵكی تووش ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێبكات۰
۲-تائه‌توانن تێكه‌ڵی شوێنی قه‌ره‌باڵه‌غ مه‌بن، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی بوون له سه‌ره‌تادا هیچ ناناسرێنه‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن۰
۳-هه‌وڵبده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت مه‌كه‌ن،چونكه له فرۆكه‌خانه‌كان مه‌ترسیدارترین شوێنن بۆ ئه‌و نه‌خوشیه‌۰
٤-به‌رده‌وام ده‌ستتان به‌ئاو و سابوون بشۆن به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستتان له ته‌نی ده‌ره‌كی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵان۰
۵-هه‌وڵبده‌ن ماسكی دژه نه‌خۆشیتان هه‌بێت له ماڵه‌وه بۆ حاڵه‌تی پێوویست۰
٦-هه‌وڵبده‌ن ماسك به‌كاربهێنن له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سی بیانی سه‌ردانی بكات۰
۷-هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌وام ئه‌و خواردنانه بخۆن كه ده‌زگای به‌رگری مرۆڤ به‌هێزئه‌كه‌ن ، چونكه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌رگریان لاوازه‌۰
۸-هه‌وڵبده‌ن تێكه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنه‌وه كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بن به‌شێوه‌یه‌ك كه خۆیان هه‌ستی پێناكه‌ن۰
۹-هه‌وڵبده‌ن دووربكه‌ونه‌وه له ئاژه‌ڵان دووربكه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت سه‌گ و پشیله و باڵنده‌ی كێوی۰
۱۰-هه‌وڵبده‌ن كاتێك له شوێنی قه‌ره‌باڵه‌غن ده‌ست له ده‌مووچاو نه‌ده‌ن تاوه‌كو دوورئه‌كه‌ونه‌وه و ده‌ستان به‌جوانی به‌ئاو و سابوون ئه‌شۆن۰
۱۱-دووربكه‌ونه‌وه له ماچكردن و ته‌وقه‌كردن ، چونكه هۆكاری به‌هێزن بۆ تووشبوون به هه‌ر ڤایرۆسێك
۱۲-دووبكه‌ونه‌وه له هه‌رخواردنێك به باش نه‌كوڵابێت یان نه‌برژابێت۰
۱۳-به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه له هه‌ركه‌سێك كه نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێوه‌دیاره وه‌كو ئاو له لووت هاتن و تای به‌رز و مامناوه‌نده‌۰
له‌م كاته‌دا ڤایرۆسه‌كه له‌م وڵاتانه بڵاوبووه‌ته‌وه و به فه‌ڕمیش ئه‌م پشڕاست كراوه‌ته‌وه:
(چین - تایوان - ژاپۆن- تایلانی-ئوستوڕاڵیا-مالیزیا-كۆریای باشوور - فلیپین-فێتنام -كه‌مبۆدیا-سه‌نكافوره - نیپاڵ-سرلانكا -ئیماڕات-ئه‌سیوبیا - كینیا-ئه‌ڵمانیا -فه‌ڕه‌نسا-ئه‌مه‌ریكا-مه‌كسیك-ميسر)
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.