وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند" هەر هاووڵاتیه‌ك لە چین بگەڕێتەوە بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ لەشوێنێکی تایبەت دەیهێڵینەوە.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومان‌لێکراو لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: هەر هاووڵاتیەکی هەرێم، لە چین بگەڕێتەوە بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ لە شوێنێکی تایبەت دەیهێڵێنەوە، بۆ ئەوەی بزانین هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە یان نا.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران برگه‌یه‌كی تایبه‌تی داناوه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، خۆشبه‌ختانه هه‌فته‌ی رابردوو كاری باش كراوه.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ڕێوشوێنی تازە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرینه‌به‌ر، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.
وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد، بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەدا 99 ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چینە به‌تایبه‌تی شاری واهنگ بۆیە ئەو ڕێوشوێنانە دژی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەگیرێتە بەر.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: هه‌رچه‌ند له 23 وڵاتی جیهان ئه‌م ڤایرۆسه بوونی هه‌یه به‌ڵام ژماره‌كه‌ی زۆر كه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.