ئەمڕۆ سێشەممە 4ی شوبات، دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، 64 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ بەهۆی ڤایرۆسی "کۆڕۆنا"ەوە لە هەرێمی هوبی لەناوەندی ئەو وڵاتە تۆمار کرا، بەمەش تێکڕای ژمارەی ئهو كهسانهى بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گيانيان لهدهست داوه، گەیشتە 425 کەس، هەروەها ژمارەی تووشبووان بهم ڤايرۆسه گەیشتە 20438 کەس.
لای خۆشییەوە، لیژنەی تەندروستی نیشتمانيی لە چین لە بەیاننامەیەکدا گوتی، "لیژنەکە داتای 31 هەرێمی وەرگرتووە کە تێيدا هاتووه، ژمارەی تووشبووان بەم ڤایرۆسەوە گەیشتۆته 20438 تووشبوو، کە 2788 کەس لەو ژمارەيه باری تهندروستييان ناجێگیرە و 425 کەسيش گیانيان لەدەست داوە، ههروهها 632 كهسيش لەو ژمارە چاک بوونەتەوە".
بەیاننامەکە، ئاماژەشی پێدا، تاکو دوێنێ دووشەممە، 3235 حاڵەتی نوێ لەو وڵاتە ئاشکرا کراوه.
ئەمەو، ئەمڕۆ هۆنگ کۆنگ یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی "کۆڕۆنا"ەوە راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.