لوئه‌ی یاسری ، پارێزگاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاند كه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در، لایه‌نگرانی سه‌در كه به "كڵاو شینه‌كان" ناسراون له شه‌قامه‌كانی نه‌جه‌ف كشاونه‌ته‌وه.
لوئه‌ی یاسری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لایه‌نگرانی سه‌در كه به "كڵاو شینه‌كان" ناسراون له شه‌قامه‌كانی نه‌جه‌ف كشاونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌پێی رێككه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در كراوه.
پارێزگاری نه‌جه‌ف، لوئه‌ی یاسری راشیگه‌یاندووه كه له‌مه‌وداو "كڵاو شینه‌كان" ئه‌ركیان ته‌نها پاڵپشتیكردن ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش، سامانی گشتی و تایبه‌ت ئه‌وه‌ش به سه‌رپه‌رشتی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه كه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌جه‌ف فه‌رمانی كردووه كه رێگه به هیچ كه‌سێك نه‌درێت رێگه و شه‌قامه گشتییه‌كان له شاره‌كه‌دا دابخات.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشانده‌رانی عێراق ئاستی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژبه راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت فراوانتر كرد كه له‌میانیدا رێگا سه‌ره‌كییه‌كان، قوتابخانه، زانكۆ و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانیان داخستبوو.
دوێنێ دووشه‌ممه له ژماره‌یه‌ك شاری عێراق، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كه به "كڵاو شینه‌كان"ناسراون، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له‌میانیدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا روویدا كه به‌هۆیه‌وه یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراو و ٢١ی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی بو لایه‌نگرانی "كڵاو شینه‌كان" كردبوو كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رگای قوتابخانه، زانكۆ و رێگاكان بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.