Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:26

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا 116 کۆچبه‌ریان ده‌ستگیر کرد

له‌ ئیزمیر
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌كانی چه‌شمه‌ و سه‌فه‌ریهیسار له‌ ئیزمیر، ١١٦ كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران، كه‌ به‌نیازبوون به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا.

تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له‌ كه‌ناراوه‌كانی تۆپراكئادا و كارائادا-ی شارۆچكه‌ی چه‌شمه‌، به‌له‌مێكی لاستیكیان به‌دیكرد كه‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی هه‌ڵگرتبوو.

دوای راگرتنی به‌له‌مه‌كه‌ ٨٧ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه‌ پێكهاتبوون له‌ ٤٣ سووری، ٣٤ فه‌ڵه‌ستینی، شه‌ش كوێتی، سێ سۆماڵی و سعوودییه‌ك.

هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له‌ كه‌ناراوه‌كانی دۆغانبه‌ی بورنو له‌ شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریهیسار، ٢٩ كۆچبه‌ریان له‌ناو به‌له‌مێكی لاستیكییدا ده‌ستگیركرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ ٢٤ ئه‌فغانستانی و پێنج سووری.

دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ وشكانی و ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.