Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:36

فه‌رمانده‌یه‌کی ئێرانی نزیک له‌ قاسم سوله‌یمانی له‌ سووریا کوژرا

له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان
کوردستان TV
100%

ئه‌سغه‌ر پاشاپور كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا كوژرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران "iribnews"، ئه‌سغه‌ر پاشاپور دوێنێ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا دژبه‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ حه‌له‌ب كوژراوه‌.

ئه‌سغه‌ر پاشاپور به‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی قاسم سوله‌یمانی داده‌نرێت كه‌ مانگی رابردوو له‌ هێرشێكی ئه‌مریكادا له‌ عێراق كوژرا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ میدیای ئێراندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریادا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی ئێران كوژراون .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.