Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 16:46

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: هەڵمەتی پاککردنەوە و دەرهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل لەناو ئاوەڕۆکان بەردەوامە

شاره‌وانى بۆ هاوڵاتیان: تایەی ئۆتۆمبێل و خاشاكی قورس فڕێنەدەنە ناو كونی ئاوەڕۆكان
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بە مەبەستی رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە شەقام و گەڕەكەكانی سەنتەری شاری هەولێر، هەر لە سەرەتای هاتنی وەرزی زستانەوە، تیمەكانی فەرمانگەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەولێر، چەند پڕۆسەیەكی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانیان ئەنجامداوە، هاوكات چەند جارێكیش داوایان لە هاووڵاتییان كرد كە تایەی ئۆتۆمبێل و خاشاكی قورس فڕێنەدەنە ناو كونی ئاوەڕۆكانەوە، كە بەهۆیانەوە دەگیرێن و ئاوی زیادە كۆدەبێتەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە تازەترین هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی شاری هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی GIZى ئەڵمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكانی هەولێر لە گەڕەكەكانی: كوران، منارە، رۆشنبیری، حەسارۆك، هەروەها كۆمەڵگەی شاوێس، هەڵمەتێكی فراوان بۆ پاككردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆكان و چاڵی ئاو وەرگرتن و چاڵی پشكنین، بەڕێوەچوو كە پڕۆسەكەش بەردەوامی دەبێت بۆ رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە شەقامی سەرەكی و گەڕەكەكان.

شاره‌وانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وێڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكات كە تایە و كەلوپەل و خۆڵ و خاشاكی قورس فڕێنەدەنە ناو كونی ئاوەڕۆكانەوە، چونكە دەبێتە هۆی گیرانی ئاوەڕۆكان و دواتر كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەكەوێتەوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.