Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:50

فڕۆکەیەک ده‌توانێت 10 تۆن هەڵبگرێت وماوەی 5 رۆژ به‌ بەردەوامى لە ئاسمان بمێنێتەوە

دەتوانێت لەسەر زەوی و سەهۆڵبەندان و ژینگەی بیابانیش بفڕێت و بنیشێتەوە
کوردستان TV
100%

کۆمپانیای "Collins Aerospace" بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەندازیاران لە زانکۆی نۆتنگهام توانى فڕۆکەیەکی کارەبایی نوێ بەرهەم بێنێ، کە بە له‌ڕادەبەدەر وەسفی کرد، چونكه‌ دەتوانێت 10 تۆن بار هەڵبگرێت و بۆ ماوەی 5 رۆژی به‌ بەردەوامى لە ئاسمان بمێنێته‌وه‌.

بەگوێرەی پێگەی "Business Insider"، کۆمپانیای دروستکەر رایگه‌یاند، فڕۆکەکە هیچ دەنگێکی ئه‌وتۆ دەرناکات و ئەوپەڕی بار هەڵگرتنی دەگاتە 10 تۆن و، دەتوانێت مەودای 4 هەزار میلی دەریایی کە دەکاتە نزیکەی 7,408 کیلۆمەتر لە ئاسمان به‌ بەرزی 20 هەزار پێ بفڕێت و بمێنێتەوە.

پێگەکە روونیشی کردەوە، دەتوانرێت فڕۆکەی "Airlander 10" بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز بەکاربهێنرێت وەک: بەرگری، ئاسایش، پاڵپشتی لۆجستی، گەشت، پاسەوانیی کەناراوه‌کان، پاراستنی ئاوە هەرێمییەکان و گواستنەوەی بریکارانی کەرتی تایبەت، هه‌روه‌ها دەکرێت ئەم هەموو بەکارهێنانە لەڕێگەی گۆڕینی دیزاینى ناوه‌وه‌‌ى فڕۆکەکە بەدی بهێنرێ.

پێگەکە جەختی کردەوە، فڕۆکەکە به‌ پێچەوانەی فڕۆکەکانى تر و بەلەم و فڕۆکەى هیلیکۆپتەر، پێویستی بە شوێن و رێڕەوی تایبەت نییە بۆ نیشتنەوە و دەتوانێت لەسەر زەوی و سەهۆڵبەندان و ژینگەی بیابانیش بفڕێت و بنیشێتەوە، چونکە پێویستی بە ژێرخانی تایبه‌ت نییە بۆ فڕین یان نیشتنەوە، ئەمەش وادەکات کارپێکردنی هەرزانتر بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.