Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 16:46

که‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێکی دیکه‌ى به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند 


 بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ له‌پارێزگاكانى  هه‌ولێر، سلێمانى ،  دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران له‌ ناوچه‌ى جیاجیا ده‌بارێت

راشیده‌گه‌ێنێت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان و لووتكه‌ى شاخه‌كاندا به‌فر ده‌بارێت ،  له‌ پارێزگای كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران له‌ ناوچه‌ى جیاجیادا هه‌یه‌.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران هه‌یه‌

راشیده‌گه‌یه‌نن،  له‌ پارێزگای دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران هه‌یه‌

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا و له‌كاته‌كانى به‌یانی زوودا، كه‌مێك به‌فر ده‌بارێت


كه‌شناسی ده‌شڵێت  له‌ پارێزگای ك كه‌ركووك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا ئاسمان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

11

 

1

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.