Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:35

یەکەم حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ تۆمارکرا

به‌ دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌ده‌ره‌وه‌ی چین داده‌نرێت
ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی تی ڤی بی هۆنگ كۆنگ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یەکەم حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هۆنگ كۆنگ ‌ تۆماركراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌ده‌ره‌وه‌ی چین داده‌نرێت. 

دوێنێ دووشه‌ممه‌ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی فیلیپین راگه‌یه‌ندرا كه‌ هاووڵاتییه‌كی چینی بوو و دوای سه‌ردانی چین په‌تایه‌كه‌ی گرتبووه‌وه‌. 

به‌رپرسانی ناوخۆی هۆنگ كۆنگ ئاشكرایانكردووه‌، كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ هاووڵاتییه‌كی هۆنگ كۆنگه‌ له‌ ره‌گه‌زی نێره‌ و‌ ته‌مه‌نی 39 ساڵه و له‌ كۆتایی مانگی رابردوو سه‌ردانی شاری ووهانی چینی كردووه‌ كه‌ به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

كاربه‌ده‌ستانی هۆنگ كۆنگ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژیا و پێده‌چێت دایكه‌كه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووبێت و له‌ ئیستادا دایكه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێرچاودێری چڕی پزیشكی. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.