حكوومه‌تی به‌لژیك رایگه‌یاند: یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌و نۆ هاووڵاتییه‌ی به‌لژیك كه له چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر، حكوومه‌تی به‌لژیك دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، كه تووشبووه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.