Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 16:46

پارێزگای هه‌ولێر ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ی نه‌ناردنی غاز ناردنی هێلکه‌ بۆ سلێمانی ڕاگیرابێت

پارێزگاری هەولێر: پارێزگای سلێمانى ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌یه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی داپۆشینی ئەو کردەوە نا یاساییەی هێزێکی ناسراو لە ڕێگری کردن لە هاتنی غازی هاوڵاتیان کردی، هەندێ پەیج بڵاویان کردۆتەوە گوایە پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌  ئەم هەواڵە نەک هەر درۆو هەڵبەستراوە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستەو هەردوو پارێزگاری هەولێرو سلێمانی  ڕێکاری پێویستیان گرتە بەر بۆ چوونی هێلکە لەهەولێر بۆ سلێمانی و پارێزگاری هەولێر چوونی هێلکەی بۆ بەغدا ڕاگرت و داوای لە هەموو کارگەکان کرد هێلکە بنێرنە سلێمانی


راشیده‌گه‌یه‌نن  بۆ ئەم مەبەستەش‌ قایمقامی ناوەندو بازگەکانی ڕاسپارد کە ئەو پەڕی ئاسانکاری بکەن، پارێزگاری سلێمانیش خۆی ئاگاداری ووردەکاری هەنگاوەکانە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.