پیسترین 12 شوێن له‌جیهاندا كه له‌میانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ماندا رووبه‌روومان ده‌بینه‌وه ئه‌مه‌یه..
یه‌كه‌م: مه‌له‌وانگه‌كان، به‌تایبه‌تی مه‌له‌وانگه‌ی منداڵان، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌دا 70ی مه‌له‌وانگه‌كان به‌كتریای قۆلۆنی (E.Coli) تێدایه.
دووه‌م: مینوی خوارده‌مه‌نی چێشتخانه‌كان(Restaurant menu).
سێیه‌م: قاشی لیمۆ كه له‌سه‌ر گڵاسه‌كان بۆ پێشوازی داده‌نرێت.
چواره‌م: به‌لوعه (شێره)ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان زۆر له‌ئاوده‌سته‌كان پیستره،چونكه رۆژانه ئاوده‌سته‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی به‌لوعه‌كان پاك ده‌كرێنه‌وه.
پێنجه‌م: ده‌رگای ئاوده‌سته‌كان، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه سێ به‌شی پیاوان و ئافره‌تان له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له‌ئاوده‌ست ده‌ستی خۆیان ناشۆن.
شه‌شه‌م: عاره‌بانه‌ی مۆڵه‌كان بۆ كڕینی كه‌لو په‌ل، به‌تایبه‌تی نابێت منداڵ بخرێته نێو ئه‌و عاره‌بانه‌وه.
حه‌وته‌م: دوگمه‌ی ئه‌سانسۆره‌كان(مه‌سعه‌د) ده‌ركه‌وتووه كه زۆر له ئاوده‌سته‌كان پیستره.
هه‌شته‌م: ژووری هوتێله‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه پیسترین شتی نێو ژووری هوتێله‌كان ، ئامێری كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن و فێنك كه‌ره‌وه‌یه.
نۆیه‌م: ئامێره به‌كارهاتووه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كان(GMC).
ده‌یه‌م: موبایل، كه‌مترین موبایل هه‌ڵگری 40 به‌كتریایه.
یانزه‌مین: وێسته‌گه‌كانی پڕكردنی سووته‌مه‌نی(GAS STATION) .
دوانزه‌مین: پیسترین شت پاره‌یه كه به هه‌موو به‌كتریاكانی رۆژانه ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.