Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 16:46

له‌ که‌رکووک ته‌رمی دوو جووتیار دۆزرایه‌وه‌

دانیشتووی گوندی خاتوونییه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ كه‌ركووك ته‌رمی دوو جووتیار دۆزرایه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ رفِێندرابوون.

عه‌لی كه‌مال ، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌ ، كه‌ ته‌رمی دوو جووتیار دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا تیرۆریستانی داعش له‌ باشووری كه‌ركووك رفاندبوویانن.

عه‌لی كه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و دوو جووتیاره‌ دانیشتووی گوندی خاتوونییه‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ بوون و ته‌رمه‌كانیشیان له‌ شارۆچكه‌ی ریاز دۆزراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان كراون و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی رفێنه‌ره‌كان به‌رده‌وامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.