Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:39

له‌ هه‌ولێر حەشارگەیەکی دەرمانی قاچاخ ئاشکرا کرا 

سەرجەم دەرمانەکان دەستیان بەسەردا گیراو کۆمپانیاکەش داخرا
کوردستان TV
100%

دامه‌زراوه‌ى كۆنترۆڵى جۆریی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر حەشارگەیەکی دەرمانی قاچاخ ئاشکرا کرا و دەست بەسەر هەموو دەرمانەکاندا گیرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/2/2020، دامه‌زراوه‌ى كۆنترۆڵى جۆریی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوێنێ دووشه‌ممه‌ دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر و قایمقامیەتى قه‌زاى ناوەندیی هەولێر، دواى زانیارى بە بوونى دەرمانى قاچاغ و ڕێگەپێنەدراو، سەردانى کۆمپانیایه‌كى دەرمانی کرد لە شەقامى پزیشکان، دواى گەڕان پشکنین دەرکەوت کە خاوەن کۆمپانیاکە لە خانوویەکى کەلاوەى بەخێوکردنى مریشک و پەلەوەر لە گەڕەکى (هەولێرى نوێ)، بەشێوەی نایاسایی دەرمانەکانى شاردبووه‌وه‌".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "بە بڕیارى لێژنە، سەرجەم دەرمانەکان دەستیان بەسەردا گیرا و کۆمپانیاکەش داخرا، پەڕاوى لێکۆڵینەوەشى بۆ کرایه‌وە و بە توندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت".

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بە بینینی هەر زانیارییەک لەسەر دەرمانى نایاسایی له‌ڕێگەی ژمارەی (07507665623) ئاگاداریان بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.