Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:15

داعش هێرشی کرده‌ سەر حەشدی شەعبی لە ئەنبار

داعش هاوەن و چەکی سووک و مامناوەندی بەکارهێناوە
کوردستان TV
100%

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی چەکداریی كرده‌ سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار.

ئەحمەد نەسروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، داعش هێرشى كرده‌ سەر لیوای 18ـی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، به‌لام باسى زیانه‌كانى نه‌كرد.

ئەحمەد نەسروڵڵا بە ئاماژەکردن بەوەی، ئەو هێرشە دووەم هێرشی گەورەی داعشە لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، رایگەیاندووە، چەکدارەکانی داعش هاوەن، چەکی سووک و مامناوەندیان لەو هێرشەدا بەکارهێناوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.