Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:15

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناى تاوتوێ کرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن کۆبوەوە
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی کۆبوەوە و روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموارکردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان و کارکردن بۆ ناساندنی شاری سامەرا وەکو پایتەختی کلتوری عێراق تاوتوێ کراون.
 
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوەوە و پرسی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاتوێ کرا، لەو بارەیەوە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی دراوە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە عێراقیانەی لە شاری وهانی چین دەژین.

 ئەوەش هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بە کۆتایی هێنانی کارکردن بە "رێککەوتنامەی وەبەرهێنان"ی کۆمپانیای بەسڕە بۆ نەوت و غاز، هەروەها هەمواری دروستکردنی پڕۆژەیەک لە بەغدا کراوە کە تێچوەکەی زیاترە لە 20 ملیار دینار.

تەوەری سێیەمی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بوە بە پرسی ناساندنی شاری سامەرا وەکو پایتەختی کلتوری عێراق و لەوبارەیەوە بڕیاردراوە ئامادەکاری زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی پێشوی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و لیژنەی "ناساندنی سامەرا وەکو پایتەختی کلتوری" دەسەڵاتی پێویستیان پێدراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.