Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 17:15

قوتابیه‌ عیراقییەکانی وڵاتی چین به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ به‌رێکه‌وتن

له‌ شاری وۆهانی چین گیریان خواردبوو
کوردستان TV
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌تابییه‌ عێراقیانه‌ی له‌ شاری وۆهانی چین گیریان خواردبوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراق به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ به‌ڕێكه‌وتن.

محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، قوتابیه‌ عیراقییەكانی دانیشتوی چین و كەسوكاریان لە رێگەی گەڕانەوەدان بۆ عیراق.

وەزیری دەرەوەی عیراق سوپاسی باڵیۆز و كۆنسوڵی عیراقیشی لە چین كردووە بۆ هەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی ئەو قوتابیانه‌ و خێزانەكانیان.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، پێشتر ژماره‌یه‌ك قوتابی عێراقی كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری وۆهانی چین گیریان خواردبوو، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، به‌هانایانه‌وه‌ بچن و له‌و شاره‌ بیانهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ و بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.