Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 06:30

پۆلیسی سلێمانی 3 تۆمەتبار دەستگیردەکات

هەوڵی رفاندنی ژنێكیان دابوو
کوردستان TV
#7
100%


مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەوڵی رفاندنی ژنێكیان دابوو.

دوای ئەوەی سەعات 2ی شەوی 2-2-2020  هاوڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەكات كە چەند كەسێك بەچەكەوە لەبەردەم ماڵەكەیدان و هەوڵی رفاندنی دەدەن ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەگەنە شوێنی مەبەست و هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكەن.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر ، دوو ڕومانە ، سێ‌ چەك لە جۆرەكانی دوو كڵاشینكۆف و یەك دەمانچەو چەندین فیشەك.

لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
د،ع ، ف          لەدایكبووی   1993
أ ، د ، ك        لەدایكبووی   2002
ب ، ع ، ع        لەدایكبوی    1996
بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.