Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:39

مەسرور بارزانی: ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەرێوەبردنی ساڵانی رابردووە بووە

مەسرور بارزانی: پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی عێراق دەکەین
كاك مسرور
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەرێوەبردنی ساڵانی رابردووە بووە و پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواکارییەکانی خەڵکی عێراق دووپاکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس24 رایگەیاند" ئەوەی لە بەغدا روودەدات بەھۆی خراپ بەرێوەبردنی ساڵانی رابردووە بووە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی عێراق دەکەین و ھیوادارم کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن خەڵك و لایەنە سیاسیەکانیشەوە پاڵپشتی بکرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌" زۆربەی خۆپیشاندەران کە ھاتوونەتەسەر شەقامەکان داوای چاکسازی دەکەن و داوای نەھێشتنی گەندەڵی و حکومڕانیەکی باش ده‌كه‌ن و ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵکی دەکەین، بەڵام ھەندێك جاریش ئەجێندای سیاسی تێکەڵ کراوە، کە بابەتەکەی تارادەیەك ئاڵۆزتر کردووە.

مەسرور بارزانی گوتیشی" لەراستیدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ھەموو ھەوڵی خۆیدا، بەڵام بەداخەوە لەلایەن لایەنه‌ سیاسیەکانی دیکەوە وەك پێویست پاڵپشتی نەکرا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌جێنداكه‌ی جێبەجێ بکات.

دووپاتیشیكرده‌وه‌" هه‌ر بۆیه‌ هیوادارم عەلاوی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن ھێزە سیاسیەکان و خەڵکیشەوە پاڵپشتی زیاتر بکرێت، بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت.

كاك مسرور

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.