Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:39

پۆلیس: تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14 ی مادەکانی هۆشبەر بەندکرا
کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەتۆمەتی دزیکردن گەنجێکی تەمەن بیست ساڵ دەستگیرکرد 

رایده‌گه‌ێنێت ،دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نابەچەندین حاڵەتی دزیکردندا لەشارەکانی سلێمانی و کەلارو خانەقین و قەزای کفری .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هەرلەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و کڕین و فرۆشتنی بەومادەیەوە کردوە .

مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان  ده‌شڵێت ،  بەبڕیاری دادوەر کەشفی دەلالەی پێکرا لەو شوێنانەی تاوانەکانی تێدا ئەنجامداوە لەسنووری گەرمیان،
تۆمەتبار دانیشتووی شاری سلێمانیەو بەوەتەی خۆی لەئیستادا لەسنووری گەرمیان لەماڵی هاوڕێکانی دەمێنێتەوە

له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 14 ی مادەکانی هۆشبەر بەندکراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدابەردەوامە
.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.