Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 15:39

کارەبا: ئاگره‌که‌ی وێستگەی غازی کۆرمۆر کۆنترۆڵ کراوه‌ و نەهێڵدرا کوژاندنەوەی گشتی کارەبا رووبدات

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆ 800 مێگاوات کارەبا کەمیکرد
کوردستان TV
100%

کۆنترۆلی کارەبای هەرێم رایگەیاند شه‌وی رابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە وێستگەی غازی کۆرمۆر ، بووە کە هۆی کوژانەوەی بەشێکی وێستگەکە و کەبوونەوەی نزیکەی (170) مقمق هەناردەی غاز ،  بەوەش نزیکە 800 مێگاوات کارەبا کەمیکرد

ئومێد محمەد  به‌رێوه‌به‌ری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشت بەرهەمهێنان و بەهەمئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان توانرا بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت و نەهێڵدرێت کوژاندنەوەی گشتی کارەبا رووبدات ٠

وتیشی : ئاگرەکە کۆنتۆڵکراوە و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی بەستانی غازین تا تا ئاستی بەرهەمێنانی کارەبا ئاسایی بێتەوە٠

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.