Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:35

ته‌ندروستى سلێمانى: لەمانگێکدا 1217 نەخۆش شووشتنی گورچیلەیان بۆ کراوە

622 نەخۆشیان لەڕەگەزی مێ و 595 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون
کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی 1217 نەخۆش شووشتنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە كە 622 نەخۆشیان لەڕەگەزی مێ و 595 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون.


لەماوەی مانگی رابردوودا لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 28 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و  ڕێژەی سەردانی نەخۆش بۆ سەنتەرەكە 280 كەس بووە و  135 كەسیان لەڕەگەزی نێر و  145 كەسیان لەڕەگەزی مێ بوون و بەمەبەستی دڵنیابوون لەتەندروستی گورچیلەكانیان سەردانی  سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.