وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئامارێكدا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا"وه له زیادبووندایه‌و تا ئێستاش زیاترله 490 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و لیژنه‌كه داتای 31 هه‌رێمی وه‌رگرت كه تێدا هاتووه ژماره‌ی تووشبووان به‌هۆی ڤایرۆسی "كۆڕۆنا" گه‌یشتووه‌ته 24324 كه‌س له‌نێوانیاندا 3219 كه‌س باری ته‌ندروستییان ناجێگیره و، 490 كه‌س له‌و ژماره گیانیان له ده‌ستداوه و، 892 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژاپۆن بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری 10 حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه میدیاكانی ژاپۆن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌یان گواسته‌وه و رایاگه‌یاند، پشكنینه‌كان 10 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنای له‌ناو كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریی ده‌رخستووه، كه له به‌نده‌ری یۆكۆهاما وه‌ستێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.