وه‌زیری راگه‌یاندن له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن، موعه‌مه‌ر ئه‌ریانی رایگه‌یاند كه له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپا و میلیشیاكانی حووسی له رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و شاره‌زای سه‌ربازیی حزبوڵڵا لوبنان و ئێران كوژراون.
موعه‌مه‌ر ئه‌ریانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی "سه‌با" ئاشكرای كردووه كه له میحوه‌ره‌كانی نه‌هم، سه‌رواح، جه‌وف و به‌یزا رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپا و میلیشیاكانی حووسی روویانداوه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كات و ساتی شه‌ڕه‌كان بدات.
وه‌زیری راگه‌یاندن له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن، موعه‌مه‌ر ئه‌ریانی له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و شاره‌زای سه‌ربازیی حزبوڵڵا و ئێران كه پاڵپستییان بۆ میلیشاكانی حووسی دابین ده‌كرد كوژراون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا روویاندابوو.
هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له‌وباره‌وه له‌لایه‌ن حوسییه‌كان، حزبوڵڵا و ئێران بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.