بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكومهتی هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسێك لە ژێر ناونیشانی "پاراستنی سەر و سامانی هاووڵاتیان ئەركی هەمووانە"، لە پێناو دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكانی سێكتەری هاتوچۆ و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆیان، بەڕێوەچوو.
له كۆنفرانسهكهدا ڕێبهر ئهحمهد وەزیری ناوخۆی حكومهتی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه مەبەستی كۆنفڕانسەكە باشتركردنی سێكتەری هاتوچۆیە لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
وهزیری ناوخۆ ڕاشیگهیاند كه ئامانجیان ئەوەیە، رەخنە و بۆچوون و پێشنیازەكان لەسەر سیستهمی هاتوچۆی هەرێم وەربگرن، تا بتوانن رێگەچارەی گونجاویان بۆ بدۆزنەوە، بۆ ئهوهی شۆفێران و هاووڵاتیان لە سێكتەری هاتوچۆدا هۆشیارتر و سەلامەت بن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.