Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:49

تەلەڤیزیۆنی چین: تیمێکی تۆژینەوە لە زانکۆی ژیجیانگ گەیشتنە دەرمانێکی کرداری و یەکلاکەرەوە لەدژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

سەرکەوتوو بوون لە تاقیکردنەوەیەک لەسەر مرۆڤ
کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ماڵپەڕی رووسیا تودەی تەلەڤیزیۆنی ناوەندی چین رایگەیاند، تیمێکی تۆژینەوە لە زانکۆی "ژیجیانگ"ی چینی گەیشتنە "دەرمانێکی کرداری و یەکلاکەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و، سەرکەوتوو بوون لە تاقیکردنەوەیەک لەسەر مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئەندامانی تیمی تۆژینەوەکە کە لی لان جوان، سەرپەرشتی دەکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە شاری ووهان بۆ فراوانکردنی سنووری بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

لای خۆشیەوە، چن زۆینگ، جێگری سەرۆکی نەخۆشخانەی ژیجیانگ جەختی کردەوە، نابێت ئەو چارەسەرە نوێیە بێ سەرپەرشتی تیمێکی تەندروستیی شارەزا بەکاربهێنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.