سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و شایه‌تحاڵه‌كان رایانگه‌یاند كه كه‌سانی نه‌ناسراو، چوار خیوه‌تی خۆپیشانده‌رانیان له شاره‌كانی به‌غدا و ناسرییه سووتاندووه كه هیچ زیانێكی گیانیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زیقار ئاشكرایكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كه‌سانی نه‌ناسراو بۆمبێكی ده‌ستیان هه‌ڵداوه‌ته ناو خیوه‌تی چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه به‌ناوی عه‌لا روكابی كه به‌هۆیه‌وه خیوه‌ته‌كه سووتاوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه رووداوه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات شایه‌تحاڵه‌كان راگه‌یاندووه كه كه‌سانی نه‌ناسراو، ئاگریان له سێ خیوه‌تی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی وه‌سبه ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌رداوه و به‌هۆیه‌وه خیوه‌ته‌كان سووتاون.
له لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشانده‌رێكی شاری حیلـله ناوه‌ندی پارێزگای بابل به ناوی مه‌ككی حیلـلی راگه‌یاند كه خۆپیشاندانه‌كانیان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه.
حیلـلی گوتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان ناكه‌ین و له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تیێك پێكده‌هێندرێت كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌ل بێت نه‌وه‌ك پارته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.