لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایدهگهێنێت ، دوای ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیى گه‌ورانی هه‌ولێرو سلێمانیی كرد‌و له‌نزیكه‌وه گوێى له‌كێشه‌و داواكارییه‌كانیان گرت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/2/5، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئه‌و كێشه‌و داوكارییانه شاندێكی لیژنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه و جێگر و ئه‌ندامان لهلێژنهكه سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریى هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریى هه‌رێم پێشوازیى لێكرا.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌دیدارێكدا وێڕای تیشك خستنه‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی كارى دادگاكان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كێشه‌و داواكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیی گه‌ورانى هه‌ولێری گه‌یانده سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه‌ی سزادراوانی چاكسازیى گه‌وران به‌وه‌ى كه‌بڕیارى ئازادكردنی مه‌رجدار واته (افراج شرگى) له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه راگیرابێت كه یه‌كێك بوو له‌داواكارییه‌كانی سزادراوان له چاكسازیی گه‌وران، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رى رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره رانه‌گیراوه‌و ته‌نیا یاساكه به‌ده‌ركراوه بۆ هه‌ندێك تاوان كهحهقى عامی تێدایه‌و ئه‌و یاسایه نایانگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك تاوانى دیكه ده‌گرێته‌وه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه".
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ سزاى جێگره‌وه‌ش واته (حوكمى به‌دیله)، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رى رایگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته ئێستا له‌ژێر تاووتوێكردندایهو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.